به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سنووری پارێزگای زیقاڕ هێرشێكی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی گرووپی سه‌رایا سه‌لام باڵی سه‌ربازی ڕه‌وت سه‌در.
هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێڵێكی پیكاب كه پڕ بووه له چه‌كداری نه‌ناسراو و ته‌قه‌یه‌كی زۆریان به‌سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی گرووپی سه‌رایا سه‌لام كردووه له ناوه‌ڕاستی شاری ناسڕییه له ناوه‌ندی پارێزگای زیقاڕ.
له هێرشه‌كه‌شدا هیچ ئه‌ندامێكی گرووپی سه‌رایا سه‌لام نه‌پێكراوه و دوای ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕایان كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م گرووپی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به سه‌كردایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی ڕایگه‌یاندبوو كه له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی گرووپی سه‌رایا سه‌لام باڵی چه‌كداری ڕه‌وتی سه‌در له پارێزگای به‌سڕا، دوو ئه‌ندامیان كوژراوه.
هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه، قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیاكانی گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داوای كردبوو سه‌رجه‌م باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی له پارێزگای به‌سڕا دابخرێن.
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌میش ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، له په‌یامێكی توند و به‌په‌له‌دا قه‌یس خه‌زعه‌لی به بێ ئابڕوو ناوبردوو و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر خۆی له هێرشكاران و تێكده‌رانی سه‌ر به گرووپه‌كه‌ی بێ به‌ری نه‌كات باجێكی قورس ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.