به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینش له‌نێوان 10-9 كم ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێت له‌مڕۆ هه‌ینی.
كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینش له‌نێوان 10-9 كم ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌روه‌ها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی بە پلەی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 44
سلێمانی: 42
دهۆک: 44
کەرکووک: 46
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 45
سۆران: 43
گەرمیان: 47
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.