Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:18

جێگری سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین له‌ هه‌وڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو

کوردستان TV
100%

كریستینا فرناندێز دی كیرشنه‌ر جێگری سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ هه‌وڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو كاتێك پیاوێك له‌نێو ئاپۆڕای پێشوازی هاووڵاتییاندا ده‌مانچه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ڕووخساری كرد، به‌ڵام له‌ چانسی جێگری سه‌رۆك به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌ گولـله‌ی ده‌مانچه‌كه‌ نه‌ته‌قی.

ڕووداوه‌كه‌ شه‌وی رابردوو ڕوویداوه‌ كاتێك‌ جێگری سه‌رۆك به‌رله‌وه‌ی سواری ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ی بێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی و لایه‌نگر له‌ پێشوازیدا بوون، له‌و كاته‌دا پیاوێك لووله‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ڕووخساری ده‌كات، به‌ڵام ناته‌قێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵی داوه‌ جێگری سه‌رۆك بكوژێت خه‌ڵكی به‌ڕازیله‌ و ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌.

ئه‌و ده‌مانچه‌شی كه‌ ویستوویه‌تی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بدات له‌ جۆری 9 ملیمه‌ و به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌ گولـله‌كه‌ی ناوی نه‌ته‌قیوه‌ و جێگری سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین ڕزگاری بووه‌.

ڤیدیۆ: چركه‌ ساتی هه‌وڵی كوشتنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین:-

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.