Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:42

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان، نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕێژه‌یه‌كی زۆری نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدابوو به‌هۆی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19 له‌ وڵاتی چین و خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بڕی 1.20 دۆلاری هاته‌ سه‌ر و ئێستا به‌ 93.56 دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی جیهان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 1.16 دۆلاری هاته‌ سه‌ر و گه‌یشته‌ 87.77 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.