Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:58

ته‌قینه‌وه‌ له‌ شارێكی هه‌رێمی كوردستان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له‌ شارۆچكه‌ی كفری دوو هاووڵاتی بریندار بوون.

محه‌مه‌د ساڵح په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ كفری پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كارگه‌یه‌كی ئاسن له‌ شارۆچكه‌ی كفری له‌نێو پاشماوه‌كان و له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ئاسندا مینێك ته‌قییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ‌ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه‌، دوو كرێكاری كارگه‌ ئاسنه‌كه‌ كه‌ كاریان كۆكردنه‌وه‌ و كه‌پسكردنی ئاسنه‌كانه‌، بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌، پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌.

وێنه‌: شوێنی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كارگه‌ ئاسنه‌كه‌ی كفری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.