Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:39

پۆلیسی گه‌رمیان: ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كفری بریندار بوون كوڕ و باوكن

کوردستان TV
100%

گوته‌بیژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شارۆچكه‌ی كفری بریندار بوون، كوڕ و باوكن.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مار قدووری گوته‌بیژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شارۆچكه‌ی کفری لە کاتی کارکردندا لەنێو ئاسنفرۆشەکانی دەرەوەی شارۆچكه‌كه‌، مین بە کوڕ و باوکێکدا ته‌قییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: باوكه‌كه‌ ناوی (ط - ح - ع ) لە دایکبووی 1979 و كوڕه‌كه‌شی ناوی (ع - ط - ح) لەدایکبووی 2006ه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ باوك و كوڕه‌كه‌ هەردووکیان برینداربوون و بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچكه‌ی کفری کراون.

گوته‌بیژی پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پێشتر محه‌مه‌د ساڵح په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كارگه‌یه‌كی ئاسن له‌ شارۆچكه‌ی كفری له‌نێو پاشماوه‌كان و له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ئاسندا، مینێك ته‌قییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاندبوو: له‌ ئه‌نجامی ‌ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه‌، دوو كرێكاری كارگه‌ ئاسنه‌كه‌ كه‌ كاریان كۆكردنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنی ئاسنه‌كانه‌، بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.