شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقی ئاشكرای كرد، ئه‌مرۆ هه‌ینی شه‌پۆڵێكی به‌تینی گه‌رما ده‌گاته سنووری عێراق و تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
سادق عه‌تییه شاره‌زای بواری كه‌شناسی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌پۆڵێكی گه‌رمای به‌تین ده‌گاته سنووری عێراق و سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان شه‌پۆڵه‌كه تا ڕۆژی چوارشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شه‌پۆڵه‌كه زۆرترین كاریگه‌ری له شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌بێت كه ڕه‌نگه پله‌كانی گه‌رما له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ بۆ 48 و 49 پله‌ی سیلیزی به‌رز ببنه‌وه.
لای خۆشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردبوو كه پله‌كانی گه‌رما له ڕۆژانی داهاتوو به‌رز ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌موو و دووسبه‌ی یه‌كشه‌م.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاشیگه‌یاندبوو: پێشبینى دەکرێ ڕۆژانى هەینى و شەموو و یەکشەم پلەکانى گەرما لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوور و گەرمیان بەرزبوونەوەیەکى زیاتر بەخۆیانه‌وه ببینن.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما (2-3) پلە بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمای دوێنێ پێنجشه‌م به‌رزتر ببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.