Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:03

مزگه‌وتێك له‌ ئه‌فغانستان ته‌قێنرایه‌وه‌.. جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ مزگه‌وته‌كه‌ بووه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی نیوه‌ڕۆدا ته‌قینه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتێكی هه‌رێمی هیرات له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان رووی دا، له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی تاڵیبان له‌نێو مزگه‌وته‌كه‌ بوونه‌، یه‌كێك له‌وانیش جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووه‌.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (هیرات نیوز)ی ئه‌فغانی بڵاوی كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ مزگه‌وتی (كازه‌ركا) له‌ هه‌رێمی هیرات ڕوویداوه‌، كوژرا و برینداری زۆری لێ كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ شێخ مه‌وله‌وی موجیب ڕه‌حمان ئه‌نساڕی ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ كوژراوه‌كان.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی تاڵیبان و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری تریش له‌نێو مزگه‌وته‌كه‌ بوون، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ڕزگاریان بووه‌.

تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌ فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانیش زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ و ژماره‌ی قوربانییه‌كان ئاشكرا نه‌كردووه‌.

جێی باسه‌ دوو ڕۆژ پێش ئێستاش له‌ كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕووی دابوو كه‌ كاروانێكی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی كردبووه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك ببوونه‌ قوربانی.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.