Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:55

بریندارێكی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كفری گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد، ئه‌و گه‌نجه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شارۆچكه‌ی كفری بریندار ببوو، كه‌مێك پێش ئێستا گیانی له‌ده‌ست دا.

موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قدووری گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌ڕمیان ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی سه‌رله‌بەیانی ئەمڕۆهەینی لە شارۆچكه‌ی کفری بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کوڕ و باوکێک برینداربوون، به‌داخه‌وه‌ كه‌مێك پێش ئێستا كوڕه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

ڕاشیگه‌یاند: كوڕه‌كه‌ ناوی (عه‌لی تارق حوسێن)‌ و له‌دایكبووی 2006ه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ باوكیشی ته‌ندروستی باش نییه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه‌.

پێشتر په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كارگه‌یه‌كی ئاسن له‌ شارۆچكه‌ی كفری له‌نێو پاشماوه‌كان و له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ئاسندا، مینێك ته‌قییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاندبوو: له‌ ئه‌نجامی ‌ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه‌، دوو كرێكاری كارگه‌ ئاسنه‌كه‌ كه‌ كاریان كۆكردنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنی ئاسنه‌كان بوو‌، بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كفری كران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.