Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:12

خۆكوژێكی داعش خۆی ته‌قانده‌وه‌ و 4 سه‌ربازی عێراقی كرده‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتی ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ پارێزگای ئه‌نباڕ، خۆكوژێكی داعش خۆی ته‌قانده‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 4 سه‌رباز كوژرا و بریندار بوون.

سه‌چاوه‌ ئه‌منییه‌كانی سوپای عێراق ئاشكرایان كرد: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی بیابانی ڕاوه‌ له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نباڕ، چه‌كدارێكی داعش خۆی به‌ ئه‌ندامانی سوپای عێراق ته‌قانده‌وه‌.

ڕاشیانگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی خۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سه‌ربازێكی سوپای عێراق گیانی له‌ده‌ست دا و 3 سه‌ربازی تریش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.