Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:36

تەرمی گەنجێک لە ڕووباری خابوور دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی گەنجێک تەرمەکەی لە ڕووباری خابوور لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند: لاشەی کەسێک بەناوی (م.س.ح) لەدایکبووی 1998 لە نزیک گوندی شین ئاڤا لەناو ئاو دۆزرایەوە.

ڕاشیگەیاند: لاشەی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرا.

جەختیشی کردۆتەوە کە پۆلیسی زاخۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.