Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:00

لە بەغدا خۆپیشاندان دەستی پێ کردەوە

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندەرانی تشرین بەرەو گۆڕەپانی نسوور لە بەغدا بەڕێککەوتن و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

ئەمڕۆ هەینی 02ـی 09ـی 2022 ژمارەیەک خۆپیشاندەری سەر بە تشرینییەکان لە گۆڕەپانی نسوور لە بەغدای پایتەخت گردبوونەوە و ژمارەیەک داواکارییان بەرز کردۆتەوە.

ئەو خۆپیشاندەرانە داوا دەکەن کە بکوژانی خۆپیشاندەران ئاشکرا بکرێت و سەرکۆنەی ئەو ڕووداوانەش دەکەن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی سەوزی بەغدا ڕوویان دا.

ئەمە لەکاتێکدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای وازهێنانی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی، لەیەنگرانی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و دواتر پێکدادان لەنێوان لایەنە ناكۆكەكان لە بەغدا ڕووی دا و بەهۆی ئەمەوەش 30 کەس كوژران و 700 کەسی دیکەش برینداربوون كە 110 کەس لەم نێوانە كارمەندی ئەمنی بوو.

تشرینییەکان لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ داواش دەکەن کە لایەنە دەرەکییەکان دەستوەردان لە دۆسیەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق نەکەن.

هاوکات داوای حکوومەتێکی نیشتمانی دوور لە پشکپشکێنە دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.