Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:18

دەست بە بەستنی نزیکەی 500 هەزار پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 02ـی 09ـی 2022 ڕایگەیاند، بەمزووانە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی بەستنی نزیکەی 500 هەزار پێوەری زیرەک دەستپێدەکات.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئێستا نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان بەستراون و زۆرترینیشی لە هەولێرە.

هاوکات هەر لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی کارەبا ئاماری بەستنی ژمارەی پێوەری زیرەکی لە پارێزگاکانی هەرێم خستەڕوو کە بەمشێوەیە:-

- لە هەولێر زیاتر لە 411 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون.

- لە سلێمانی زیاتر لە 352 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون.

- لە دهۆک زیاتر لە 233 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون.

- لە هەڵەبجە نزیکەی 33 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.