Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:10

ڕانیە؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ 8 کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی گشتیی ڕانیە- خەلەکان 8 کەس بوونە قوربانی.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 02ـی 09ـی 2022 لەسەر ڕێگەی گشتیی ڕانیە- خەلەکان نزیک گوندی باداوان،  لە ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و 7 کەسی دیکەیش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان قوربانییەکان ژمارەیەک کرێکاری خەڵکی کوردستانی ئێران بوونە کە لە کێڵگەی پەلەوەری کاریان کردووە.

هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

ڕزگار مامە- ڕانیە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.