Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:14

ڕووسیا هەناردەکردنی گازی لە ڕێگەی بۆریی نۆردستریم بۆ ئەوروپا ڕاگرت

کوردستان TV
100%

گازپرۆمی ڕووسی، ئەمڕۆ هەینی 02ـی 09ـی 2022 ڕاگرتنی بۆری نۆردستریمـی ڕاگەیاند کە هێڵێکی سەرەکی و گرنگە بۆ دابینکردنی گاز بۆ ئەوروپا.

کۆمپانیای گازپرۆم لە ڕاگەیەنراوێک، ئاماژەی بەوە داوە کە لە کاتی پڕۆسەی چاککردنەوەدا دزەکردنی ڕۆنیان لە تۆرباینێکدا دۆزیوەتەوە و تاوەکو چاککردنەوەکەی تۆرباینەکە تەواو دەبێت، گواستنەوەی گاز لە ڕێگەی نۆردستریمەوە بە تەواوی ڕادەگیرێت.

ئەمە لەکاتێکدا کە بڕیاربوو سبەی شەممە ڕووسیا لە ڕێگەی نۆردستریمەوە دەست بە دابینکردنی گاز بکاتەوە دوای ئەوەی لە سێ ڕۆژی ڕابردوو وەستێنرابوو، کە ئەمەش ترسی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دروستکردووە.

کۆمپانیای گازپرۆم پشتڕاستی کردەوە، لە میانی پشکنینێکدا کە لەگەڵ نوێنەرانی گرووپی سیمێنسی ئەڵمانی، دروستکەری تۆرباینەکەن ئەنجامیان داوە، ئەم کێشە تەکنیکیانەی لە تۆرباینەکە هەبووە، دۆزیوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.