Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:48

تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئەفغانستان زیاتر لە 18 کوژراوی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 02ـی 09ـی 2022 له‌ كاتی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی نیوه‌ڕۆدا ته‌قینه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتێكی هه‌رێمی هیرات له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان رووی دا، له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی تاڵیبان له‌نێو مزگه‌وته‌كه‌ بوونه‌، یه‌كێك له‌وانیش جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووه‌.

لە ئەنجامی تەقینەوەکە زیاتر لە 18 کوژراوی لێکەوتەوە، لەنێویاندا کەسایەتییەکی تێدابووە کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر داوای کردبوو هەرکەسێک دژایەتی تاڵیبان بکات سەری ببڕێت.

حەمیدوڵڵا موتەواکیل، گوتەبێژی هەرێمی هیرات لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی تەقینەوەکە 18 کەس کوژراون و 23 کەسی دیکەش برینداربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.