Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:10

ڕووسیا لە چ حاڵەتێک چەکی ئەتۆمی بەکار دەهێنێت؟

کوردستان TV
100%

سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمڕۆ هەینی 02ـی 09ـی 2022 ئاشکرای دەکات کە چەکی ئەتۆمی بەکار دەهێنن ئەگەر مەترسی لەسەر بوونی ڕووسیا هەبێت.

سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕووسیا چەکی ئەتۆمی بەکار دەهێنێت ئەگەر هەڕەشە لەسەر بوونی هەبێت، ئەمەش لە بیروباوەڕی سوپای ڕووسیا سەرچاوەی گرتووە.

ڕاشیگەیاند: ڕووسیا و وڵاتانی دیکە نیگەرانی خۆیان لە هەناردەکردنی چەکی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە، هەروەها نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە گواستنەوەیان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ دەرەوەی ئەوروپا، ئەمەش شتێکە دەیان ساڵە ڕوو دەدات.

ئاماژەی بەوەش دا کە "داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ دەکەین کە شێوازێکی جیاواز بگرنەبەر و بەرپرسیارانە لەم بوارەدا مامەڵە بکەن، وەک چۆن ڕووسیا دەیکات."

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.