Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:58

لە عێراقدا تا ئێستا بەكارهێنانی تەندووری قوڕ خواستی لەسەرە

کوردستان TV
100%

هەرچەندە لە سەرتاسەری عێراق فڕنی سەموون هەیە، بەڵام تا ئێستا لە هەندێك ناوچە، تەندووری قوڕ بەكاردەهێندرێت.
بەكارهێنانی ئەم جۆرە تەندوورانە لە عێراق، مێژووییەكی هەزاران ساڵەی هەیە و وا باس دەكرێت كە بۆ یەكەمجار لە شاری مووسڵ تەندووری قوڕ دروست كراوە، وێڕای بەرەوپێشچوونی تەكنەلۆجیاش تا ئێستا بەكارهێنانی ئەم تەندوورانە سەرچاوەی بژێوی ژیانی هەندێك كەسن.
لەم تەندوورانەدا كارەبا و غاز بەكارناهێنرێن و لەبری ئەوە سوود لە دار دەبیندرێت. بۆ دروستكردنی نانی عێراقیش كە بە "نانی بازاڕ" ناسراوە، هەر ئەم جۆرە تەندوورە بەكاردەهێنرێت.
هەروەها لە گوندەكاندا ژنان لە بەیانییەكی زوودا نان دروست دەكەن و لەگەڵ خوانی بەیانیدا نانی گەرم و تازە دەخۆن. ئەو میوانانەشی سەردانی گوندەكان دەكەن بە شێوەیەكی تایبەت نانی تەندووریان پێشكەش دەكرێت.
ئەو قوڕە سوورەی لە دروستكردنی تەندووردا بەكاردەهێندرێت لە ناوچەی "دەریای نەجەف"ەوە دەهێندرێت و لە ناوچەی كازمییەی شاری بەغدا لەلایەن وەستای تایبەتەوە تەندووری لێ دروست دەكرێت.
لەوباریەوە یەكێك لەو وەستایانە بە ناوی ناجیح قەواز كە كاری دروستكردنی تەندوور دەكات گوتی: دروستكردنی یەك تەندوور لایەنی كەم پێویستی بە سێ رۆژ كاركردن هەیە، نرخەكانیش بە گوێرەی قەبارەی تەندوورەكە دەگۆڕێت، نرخی تەندووری بچووك نزیكەی 50 دۆلارە و تەندووری گەورەش نرخەكەی نزیكەی 100 دۆلارە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.