Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:10

ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی پاڵه‌وانێیه‌تی جمناستیكی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

کوردستان TV
100%

به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی جمناستیكی كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 3 ى 9 ى 2022، پاڵه‌وانێیه‌تی جمناستیكی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی تازه‌ پێگه‌یشتووان ده‌ستپێده‌كات.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كاتژمێر 2 ى پاش نیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی جمناستیكی شاری سلێمانی به‌به‌شداری یانه‌كانی له‌شاره‌كانی هه‌رێم دێته‌ ئه‌نجامدان و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت. 

بەرێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەی یەکێتی ناوه‌ندی جمناستیكی کوردستان لەمیانی بەرێوەچوونی ئەو چاڵاکییە وەرزشیانەیە کە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان خەرجی دارایی بۆ دابین کردون بەپاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.