پاش نیوەرۆی رۆژی 2 ى 9 ى 2022، بهئامادهبوونی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان ، لە یەکەمین ڤیستیڤاڵی هەنجیر لە هاوینەهەواری مەهناز لە ناحیەی تەقتەق ،بەبەشداری و ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی حکومی و ئیداری و جوتیاران و خاوەنکاری ناوچەکە بهرێوهچوو.
لەم ڤیستیڤاڵەدا جگە لە نمایشکردنی بەرهەمی جۆراو جۆری هەنجیری ناوچەکە چەندین بەروبوم و کاری دەستی تر لەوێدا ئامادەکرابوون ،شایانی باسە کە ناوچەی تەقتەق خاکێکی شیاو و گونجاوی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هەنجیر ، ئەم ڤیستیڤاڵەش ساڵانە دەکرێتەوە بۆ پاڵپشتی و ناساندن و پارێزگاری و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیارانی ناحیەی تەقتەق و دەوروبەری .
یەکەمین ڤیستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بەرێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.