له گه‌ڕی چواره‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر پێنج و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ڕیال بێتیسی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان ده‌كات.
یانه‌ی شاهانه به‌هۆی به‌رده‌وامی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هیچ یاریه‌كی له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر یاریگای خۆی ئه‌نجامنه‌داوه.
به‌رپرسانی میرێنگی داوایانكردبوو سێ یاری تیپه‌كه‌یان له سه‌رتای لالیگا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان بێت، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌مرۆ ئێواره یاریزانانی ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكرد، هه‌ردوو تیپ له سێ گه‌ڕی پێشووی خولی ئیسپانیا سێ سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كیان به‌ده‌ستهێناوه.
بارودۆخی ڕیال مه‌درید به‌راورد به وه‌رزی ڕابردوو گۆرانگاری ئه‌وتۆی به‌سه‌ر نه‌هاتووه‌و هه‌میشه به دوای بردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باشه، له به‌رامبه‌ردا ریاڵ بێتیس بۆ ئه‌م وه‌رزه به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریه‌كانی له سێ گه‌ڕی ڕابردوو ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌و چاوی له‌وه‌یه ببێته ژماره‌یه‌كی قورس له‌به‌رده‌م ڕكابه‌ره‌كانی، یاریکردنی ڕیال لە دەرەوەی یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه نه‌بۆته ئاسته‌نگ بۆ تیپه‌كه، له‌به‌رئەوه‌ی له هه‌رسێ گه‌ڕی سه‌ره‌تای لالیگا سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئەلمێریاو سێلتاڤیگۆ و ئیسپانیۆل به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئیسپانیا‌و له یاری لوتكه‌دا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێڤییا.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكرد‌و هه‌ردوو به‌رگریكاری نوێی بارسا ڤیكتۆر بێلێرین و ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆ له مه‌شقه‌كان به‌شداربوون، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌رگریكاره ئیسپانیه له دوایین ڕۆژی مێركاتۆی هاوینه‌دا په‌یوه‌ندیان به ڕیزی بلاوگڕانا كرد.
له سێ گه‌ڕی پێشووی لالیگا، یانه كاتالۆنیه‌كه یه‌كسان بوونێك و دوو بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت.
سێڤییاش به ته‌نها خاڵێك له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دایه، بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه‌دا به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز له وه‌رزی پێشوو به‌شداری له پێشبڕكێكان ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له مێركاتۆی هاوینه‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌ك لیڤاندۆڤسكی و ڕافینهاو كۆندێ و كریستێنسن و كێسی واژووكرد.
هاوكات بلاوگڕانا ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌ك له ئۆمتیتی و لۆنگلیت و ئۆبامیانگ و ئۆسكار مینگوێزاو برایتوایت و سێرجینۆ دێست بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.