Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:48

ئه‌م پاش نیوه‌ڕۆیه‌ له‌پریمه‌رلیگدا لێڤه‌رپوول ده‌بێته‌ میوانی ئێڤێرتۆن

کوردستان TV
100%

له‌ ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی ئینگلته‌را، ئه‌مرۆ له‌ یاری دێربی شاری لیڤه‌رپول،  كاتژمێر 2:30 ى پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ئێڤێرتۆنی هاوشاریه‌كه‌ی.
 له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول ڕایگه‌یاند، دیۆگۆ جۆتای پۆرتوگالی و هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی پێكانی چاك بۆته‌وه‌و ده‌توانێت به‌شداری له‌ یاریه‌كه‌ بكات، كلۆپ ئاشكراشی كرد كه‌ تا ئێستا توندیی پێكانی جۆردان هێندرسۆنی كاپتنی تیپه‌كه‌یان به‌ ته‌واوی نازانێت، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ له‌ چه‌ند یاریه‌كی ڕێدز داده‌بڕێ.
 ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ خۆشحاڵی خۆی به‌ واژووكردنی گرێبه‌ستی خواستن له‌گه‌ڵ ئارسه‌ر میلۆی به‌ڕازیلی ده‌ربڕی و گوتی، میلۆ به‌راورد به‌ بچووكی ته‌مه‌نی كاروانێكی پڕ به‌خششی له‌ یاریگاكانی تۆپی پێ هه‌یه‌و له‌ گواستنه‌وه‌ی تۆپ زۆر خێرایه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ ڕووبه‌ره‌ ته‌سكه‌كاندا، ئه‌مه‌ش بۆ یانه‌كه‌مان زۆر گرنگه‌و پێم وایه‌ به‌ خێرایی له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌مان ده‌گونجێت، كلۆپ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ میلۆ بۆ یاری ئه‌مرۆ ئاماده‌نابێت، ئه‌ویش به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ڕێكاره‌كانی ڕێپێدانی كارو مانه‌وه‌ی له‌ ئینگلته‌را، بۆیه‌ ڕاهێنه‌ره‌كه‌ هیوای خواست ئه‌م ڕێكارانه‌ به‌ زووترین كات ته‌واوبێت و یاریزانه‌كه‌ش بۆ یاری چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناپۆلی له‌ ده‌ستپێكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ ئاماده‌بێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.