له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی فه‌ڕه‌نسا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی نانت.
ئه‌ستێره‌كانی تیپه پاریسیه‌كه دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریان به‌ر له یاری ئه‌م شه‌و به‌سه‌رپه‌شتی ڕاهێنه‌ر كریستۆف گالتێ سازكرد، له دوایین ڕۆژه‌كانی مێركاتۆی هاوینه‌دا، پاریس سانجێرمان تواناكانی هه‌ردوو یاریزان فابیان ڕویزو كارلۆس سۆلێری به‌ده‌ستهێناو به‌فه‌رمی هاتنه ڕیزی یانه‌كه.
له گه‌ڕی پێشووی لیگاوه‌ن، پاریس سانجێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له تۆلۆزی برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له سه‌روی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سێزده خاڵ، هاوكات نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی پی ئێس جی به تۆماركردنی حه‌وت گۆڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی نانت له كۆی پێنج یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فه‌ڕه‌نسا ته‌نها یه‌ك یاری بردۆته‌وه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.