Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:37

له‌لالیگادا سێڵتاڤیگۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كادێز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ری چواره‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی سێلتافیگۆ میوانداری یانه‌ی كادێزی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
 یاریه‌كه‌ له‌ شاری ڤیگۆو له‌سه‌ر یاریگای بالایدۆس به‌ریوه‌ چوو ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی یانه‌ی سێلتا بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له‌ گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش ئیاگۆ ئاسپاس گۆلی یه‌كه‌می له‌ سوودی خاوه‌ن مال تۆمار كرد ، شه‌ش خوله‌ك دواتر ئۆسكار رۆدریگز سێلتای كرده‌ خاوه‌نی گۆلی دووه‌م .
 له‌ خوله‌كی حه‌فتاو پێنجیش ئیاگۆ ئاسپاس گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كردو كه‌ ئه‌مه‌ش پێنجه‌م گۆلی یاریزانه‌كه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌ تۆماری بكات و له‌ پله‌ی یه‌كه‌می گۆلكارانی خوله‌كه‌ دێت ، یاریش به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی پێ هات و سێلتافیگۆ دووه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كردو به‌ حه‌وت خال له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی كادێزیش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به‌بێ هیچ خالێك له‌ پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت . 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.