Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:29

له‌بۆندس لیگادا بڕوسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هۆڤنهایم تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری پێنجه‌می خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی هۆڤنهایمی میوانی تۆمار كردو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می یزبه‌ندی خوله‌كه‌ی وه‌رگرت .
یاریه‌كه‌ له‌ دۆرتمۆندو له‌سه‌ر یاریگای سیگنال ئه‌دۆ پارك به‌ریوه‌ چوو ، له‌خوله‌كی شازده‌ ماركۆ ریۆسی كابتنی یانه‌كه‌ تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی خاوه‌ن مال تۆمار كرد، به‌ درێژایی ماوه‌ی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ له‌ هه‌ولی تۆمار كردنی گۆلی دیكه‌دا بوون به‌لام ئه‌نجامی یاری وه‌كو خۆی مایه‌وه‌و بروسیا دۆرتمۆند چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێناو به‌ كۆكردنه‌وه‌ی دوازده‌ خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت ، یانه‌ی هۆڤنهایمیش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی نۆ خاله‌و له‌ پله‌ی پێنجه‌م دێت .
   


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.