Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:39

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌ستگیرده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


مادێح مورادی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەرهۆیە سەر بە شاری سنە ڕۆژی هەینی 2 ى 9 ى 2022، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مادێح مورادی تەمەن 40 ساڵ و دانیشتووی گوندی سەرهۆیە لە کاتێکدا سەرقاڵی هەنگەوانی بووە لە شوێنی کارەکەی بانگ کراوەتەوە بۆ ناو گوند و لەوێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی مادێح مورادی توندوتیژییان بەکارهێناوە و بە چاو بەستراوی بردوویانە.

مادیح مورادی پێشتریش له‌ 4 ى 7 ى 2022 لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ماوەی دوو مانگ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بووە.

شایانی باسە مادێح مورادی تەمەن 40 ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێکە. هەروەها دایکی بەتەمەنی مادێحیش جەڵتەی دڵ لێی داوە و لە ماڵی کوڕەکەی دەمێنێتەوە و مادێح ئاگاداری دەبێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.