جگه‌ری ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر كۆمه‌ڵێك سودی هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ؛ رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایه كه سوودی هه‌یه بۆ زیادبوونی خوێن و یارمه‌تی دروستبوونی خڕۆكه سووره‌كان ده‌دات و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندوسرتی ده‌ماره‌كان، به‌های خۆراكی به‌رزه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین، به جۆرێك ۲۸.۱۸٪ی پرۆتینه.
له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك ده‌ڵێت" ده‌بێ ئاگاداربن جگه‌ر ئامێری پاڵاوتنه له له‌شی ئاژه‌ڵ یان مریشكداو هه‌موو ئه‌و هۆرمۆن و ده‌رمانه‌ی كه ده‌درێت به ئاژه‌ڵه‌كه یان مریشكه‌كه تێیدا كۆده‌بێته‌وه، ژه‌هر له‌له‌شدا كۆده‌كاته‌وه، بۆیه پێویسته دڵنیابین ئه‌و ئاژه‌ڵه یان مریشكه ماوه‌یه‌كه هۆرمۆن و ده‌رمانی پێنه‌دراوه ئینجا بیخۆین"
هه‌روه‌ها له‌شكر حه‌مید ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ده‌رده‌شا (دا‌و الملوك)یان هه‌یه جگه‌ر گونجاو نییه، چونكه بڕێكی زۆر ترشی یوریك درووستده‌كات، رێژه‌یه‌كی زۆریش چه‌وری و كۆلیسترۆڵی تێدایه‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆر گونجاو نییه كه نه‌خۆشیی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێنیان هه‌یه ".
له كۆتاییدا له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك ده‌ڵێت"جگه‌ری به‌ستوی هاورده نه‌بێت له ساڵێ 2007 قه‌ده‌غه‌كراوه چونكه رێژه‌یه‌كی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایه كه له هه‌ندێك باردا زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت".
ئا- كامران
ئایا خواردني جگه‌ر زیانی ته‌ندروستی هه‌یه؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.