سێرگی ریابكۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمرۆ شەممە جەختی كردەوە كە ڕادەی تێوەگلانی ئەمریكا لە دۆخی دەوروبەری ئۆكرانیا بەردەوامە لە زیادبوون، لەنێویاندا لە ڕێگەی پێشكەشكردنی پشتیوانی سەربازییەوە.
ریابكۆڤ لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بە نیگەرانییەوە ئاماژە بەوە دەكەین كە ڕادەی تێوەگلانی لایەنی ئەمریكی لە دۆخی دەوروبەری ئۆكرانیا، بەتایبەتی پشتیوانی ماددی و چەك بۆ ڕژێمی كیێڤ لە زیادبووندایە و ئەم رەوتەش مەترسیدارە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: چەندین جار ئەمریكامان ئاگادار كردووەتەوە لەو لێكەوتەی كە رەنگە رووبدات .
گوتیشی: ڕووسیا لە دۆخێكدایە كە بتوانێت بە تەواوی بەرژەوەندییەكانی خۆی بپارێزێت و بە متمانەپێكراوترین شێوە گەرەنتی بكات، هەروەك چۆن ئامانجەكانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆكرانیا بە تەواوی بەدی دەهێنرێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختیشی لەوە كردەوە كە "ئەنجامی ئەوەی ڕوودەدات ترسناك دەبێت.
ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریكا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.