Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:57

ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەكان لە زاخۆ كەوتەوە و 12خێوەت سووتان

کوردستان TV
100%

ئاگرێكی گەورە لە كەمپی باجید كەندالا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتووەتەوە و تا ئێستا 12 خێوەت كە 24 خێزان تیایاندا نیشتەجێبوون.
بە گوێرەی زانیارییەكان لە دەوروبەری كاتژمێر 9:30ی بەیانی ئەمڕۆ بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە ژمارەیەك خێوەت كەوتەوە، تا ئێستا 12 خێوەت بەتەواوی سووتان و هێشتا هۆكاری كەوتنی ئاگرەكە دیارنییە، بەڵام پێدەچێت بە هۆی شۆرتی كارەباوە بووبێت.
ئەوەش زانراوە كە رووداوەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆری لێكەوتووەتەوە و تەواوی كەلوپەلی دەیان ماڵی ئاوارەی نیشتەجێی كەمپە سووتاون.
كەمپی باجد كەندالا دەكەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخو و زۆربەی ئەوانەی كە لە كەمپەكەدا نیشتەجێن، ئاوارەكانی سنووری قەزای شنگالن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.