Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:47

ئەمریكا بە بڕی یەك ملیار و 106ملیۆن دۆلار چەك بە تایوان دەفرۆشێ  

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی پێداویستی سەربازیی بە بڕی یەك ملیار و 106 ملیۆن دۆلار بە تایوان.
ئاژانسی هەماهەنگیی ئاسایشی بەرگریی ئەمریكا، رایگەیاند رەزامەندییان لەسەر فرۆشتنی سێ پاكێجی سەربازیی جیاواز بە تایوان دەربڕیوە.
لەو ئاگاداركردنەوەی كە ئاراستەی كۆنگرێسی ئەمریكا كراوە، ئاماژە بەوە كراوە كە رەزامەندیی دراوە لەسەر فرۆشتنی پاڵپشتیی لۆجیستی بە بڕی 665 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بۆ پرۆگرامی چاودێریی رادار لە تایوان.
 لەلایەكی دیكەوە، لە دوو ئاگاداركردنەوەی جیاوازدا ئەوە خراوەتەڕوو كە رەزامەندیی دراوە لەسەر فرۆشتنی 60 دانە مووشەكی دژە كەشتی لە جۆری " Harpoon Blok-II" و پێداویستییەكانی بە بڕی 355 ملیۆن دۆلار و فرۆشتنی 100 دانە مووشەكی تەكتیكیی جۆری " AIM-9X Blok-II Sidewinder" كە لە فڕۆكەی ئێف-16 بەكاردەهێندرێت بە بڕی 85 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار پەسەند كراوە.
لە كاتێكدا جوڵە سەربازییەكانی چین لە دەوروبەری تایوان رووی لە هەڵكشان كردووە، پەسەندكردنی فرۆشتنی ئەم پاكێجانە بووەتە جێگەی سەرنج.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.