Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:27

ڕووسیا داوای كشانه‌وه‌ له‌هێزه‌ میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران له‌سووریا ده‌كات

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ڕووسیا داوای لە میلیشیاکانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی سەر بە تاران کردووە لە پێگە سەربازییەکانیان لە ڕۆژئاوای ناوچەی حەما و هەروەها ناوەڕاست و ڕۆژئاوای سووریا بکشێنەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە کە لە سەرچاوەکانی ناو ڕژێمی سووریای گواستووەتەوە، ئەم فەرمانە دەگەڕێتەوە بۆ خواستی خۆدزینەوە لە بەرکەوتنی زیاتری چەکدارەکان بە هێرشەکانی ئیسرائیل لەو ناوچانە.
ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا زیادیان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی حەلەب و دیمەشق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جیهاد بەرەکات، ئەفسەری باڵای سوپای سووریا و زاوای بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕەخنەی لە ڕووسیا گرت و گوتی: "هەشت فڕۆکەی ئێف 16ی ئیسرائیلی، هێرشیان کردە سەر حەلەب و دیمەشق، ئەوان سووریایان بۆردومان کرد. پرسیار ئەوەیە ئێوەی ڕووس کە هاوپەیمانی ئێمەن چیتان کرد؟ هەموو ئەو ڕووداوانەی لە ساڵی 2011ەوە لە وڵاتەکەماندا ڕوو دەدەن، بەهۆی دەستی ئێوەوەیە. سووریا ڕێگری لە تێپەڕبوونی هێڵی گازی قەتەری لە ئیسرائیلەوە کرد و تووڕەیی ڕۆژئاوای لە دژی سووریا ورووژاند. بیهێنە بەرچاوت ئەگەر گازی قەتەر بگاتە ئەوروپا، ئایا دەتوانیت بە جەنگەکەت لە ئۆکراینا جیهان بخەیتە سەر ئەژنۆ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.