Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:32

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: دابەشکردنی مووچە بەشێوەی ئەلیکترۆنی تەنھا جێبەجێكردنی ماوه‌

کوردستان TV
100%

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، دابەشکردنی مووچە لە ھەرێمی کوردستان دەبێتە کارت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و ئێستا سیستەمەکە تەواو بووە و تەنھا ھەندێک کێشەی سێلڤەر ھەیە تەواو بێت جێبەجێ دەکرێت.

ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان، ئەرشەد حوسێن، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری سیستەمی مووچە دەکاتە کارت و ئێستا سیستەمەکە تەواو بووە و لە ھەولێر ئامادەیە و سێلڤەری بۆ ئامادەکراوە و تەنھا لە سلێمانی ھەندێک کێشەی سێلڤەر ماوە ئەگەرنا وەکو ئەوەی لە تەکنەلۆژیا و زانیاری سیتەمەکە تەواو بووە و تەنھا ماوە جێبەجێ بکرێت.

ئەرشەد حوسێن ده‌شڵێت: مووچە دەبێتە کارت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی وەکو کی کارت لە بەغدا کە ئەوان ئەتوانن لە ھەولێریش مووچە وەرگرن و لە ھەرێمیش دەتوانن لەو بانکانە مووچە وەرگرن کە بۆیان دیاریدەکرێت.

 ڕوونیشیکردووه‌ته‌وه‌: لە قۆناغی داھاتوو دەتوانن لەشوێنی دیکەش لەبازاڕ بەو کارتە کەلوپەل بکڕن، بەڵام لە قۆناغی یەکەم تەنھا وەرگرتنی مووچە دەبێت، ناوبراو گوتیشی، کێشەی سێلڤەرەکان تەواوبن کە ھەموو زانیاریەکی تێدا دەبێت پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت و کە دەبێتە سەری مانگ مووچە دەخرێتە سەر حیسابەکەیان و دەتوانن ڕایکێشن، کە ھەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.