خەڵاتی هونەریی نەمسا بۆ ساڵی ۲٠۲۲ بەخشرا بە هونەرمەندانی کورد، نیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەر وەزارەتی فیدراڵی نەمسا بۆ هونەر و کلتور و خزمەتگوزاری گشتی و وەرزش، خەڵاتی هونەریی نەمسای بۆ ساڵی۲٠۲۲، بەخشییه لابۆری شانۆی لالش. بەخشینی ئەم خەڵاتە لە پای پێگە و پرۆژەی داهێنان و ئەزموون و خزمەتی هەردوو هونەرمەندی کورد نیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەری هاوسەریەتی، لە لابۆری شانۆی لالش دا. ئەم خەڵاتە ساڵانە لە سەرتاسەری وڵاتی نەمسادا تەنها بە یەک ماڵی هونەری و کلتوری دەبەخشرێت. لە داهاتووێكی نزیکدا بەشێوەیەکی فەرمی و لەسەر ئاستی وڵاتی نەمسا، لە مهراسیمێكی تایبەتدا، خەڵاتەکە پێشکەش بە نیگار و شەماڵ دەکرێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.