سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2022.9.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى ژمارەیەکى دیکە لهبهرپرسانی لایهنی پهیوهندیدار، بەمەبەستى لەنزیکهوه ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى دروستکردن و قیرتاوکردنى شەقامە نێوخۆییەکانى گەڕەکی سیمى خاتووناوەى بەسەرکردەوە، کە لەسەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى (795 ملیۆن دینار) ڕاستەوخۆ لەلایەن کارگەی قیری چاککردن و پاراستنی رێگاو بانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکە، وێڕاى دەستخۆشی لە ئەندازیاران و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پیرۆزبایی لەدانیشتوانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە 122ى گۆڵان کرد بەبۆنەى دەستکردن بەم پڕۆژەیە و ڕایگەیاند: "ماوەیەک بەرلەئێستا بەڵێنمان بەدانیشتوانى ئەم گەڕەکەدا و ئەمڕۆ بەڵێنەکەمان هێنایەدى، ئەگەر داواکارى ڕاواى ئەوان بۆ قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى داوایەکى ڕەوابوو، ئەوا خواستى ئێمە زۆر لەوە زیاترە بۆ گەیاندن و پێشکەش کردن و گەیاندنى خزمەتگوزاریی بەم گەڕەکە و سەرجەم گەڕەک و شوێنەکانى ترى سنوورى پارێزگاکەمان، دڵنیایی بە دانیشتوانى گەڕەکى سیمى خاتووناوەش دەدەین، بەردەوام دەبین تاکو سەرجەم کۆڵانەکانى ئەم گەڕەکە دروست دەکرێن و قیڕتاو دەکرێت".
ڕاشیگەیاند: "لەئێستادا لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و لەسەرداهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، چەندین پڕۆژەى دیکەى دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردن لە چەندین گەڕەک و شوێنی ترى شارى هەولێر دەستیپێکردووە، بەپێى بودجەى گونجاو و خواستى حکومەتى هەرێم و پارێزگاى هەولێر و هەموو فەرمانگەکانیش ئەوەیە لە چوارچێوەى بەرنامەکانى حکومەتى هەرێم و لەژێر ڕێنماییەکانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەروکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بتوانین پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى و دەستى ئاوەدانى بگەێنین بەهەموو شوێنێک بەتایبەتى گەڕەکە هەژار نشینەکان و ئەو شوێنانەى کەمترین دەستى خزمەتگوزارى و ئاوادانیان پێگەیشتووە بەبێ جیاوازیی لە ناو شار و دەرەوەى شار بەشێوەیەکى یەکسان".
ههولێر.. بەگوژمەى (795 ملیۆن دینار) دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردن و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.