یانه‌ی چێڵسی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماركۆس ئه‌لۆنسۆی به‌رگریكاره ئیسپانیهكهی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی بلوز هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بووه، به‌مه‌ش دوای شه‌ش وه‌رز یاریكردن له ریزی شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن، دواجار ماركۆس ئه‌لۆنسۆ مالئاوایی له چێڵسی كرد.
ئهڵۆنسۆى ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ به درێژایی ماوه‌ی یاریكردنی له ڕیزی یانه له‌نده‌نیه‌كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له ڕیزه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌م یاریزانه له دوایین ڕۆژی مێركاتۆی هاوینه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا رێككه‌وت و له‌مه‌ودوا درێسی بلاوگرانا ده‌پۆشێت، دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینی یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستی ئه‌ڵۆنسۆ له‌گه‌ڵ یانه كاتالۆنیه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز ده‌بێت و بڕی په‌نجا ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه دیاری كراوه.
چێڵسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماركۆس ئه‌لۆنسۆی به‌رگریكاره ئیسپانیهكهی ڕاگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.