Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:27

لە هەولێر دەست بە قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ڕۆشنبیری کرا

کوردستان TV
100%

بەگوژمەى 266 ملیۆن دینار ئەمڕۆ شەممە 03ـی 09ـی 2022 دەست بە قیڕتاوکردنى شەقامەکانى گەڕەکی ڕۆشنبیری کرا.

لەمبارەیەوە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامەکانى گەڕەکى ڕۆشنبیرى بەگوژمەى 266 ملیۆن دینار لەسەر داهاتى 15%ـى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر وەک قۆناغی یەکەم بڕی 19,000م2  قیڕتاو دەکرێت و ڕاستەوخۆ لەلایەن کارگەی قیری چاککردن و پاراستنی رێگاو بانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەم پڕۆژەیەش ئێستا لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و لەسەرداهاتى 15%ـى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، چەندین پڕۆژەى دیکەى دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردن و کارکردن لەچەندین گەڕەک و شوێنی ترى شارى هەولێر دەستیپێکردووە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ناوی ئەو گەڕەکانەشی ئاشکرا کردووە کە پێکهاتووە لە گەڕەکەکانى سیمى خاتوناوە، سێبەردان و هەولێری نوێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.