Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:38

لە سلێمانی بۆمبێک بە کادیرێکی بەرەی تورکمانی  عێراقیدا تەقییەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 03ـی 09ـی 2022 لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی بۆمبێک بە کادیرێکی بەرەی تورکمانی عێراقیدا تەقییەوە.

محەمەد سەمعان، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی بە (کوردستان 24)ـی ڕاگەیاندووە کە بۆمبێکی چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلی کادرێکی به‌ره‌ی تورکمانی لە نووسینگەی سلێمانی دانراوە و لە کاتی تەقینەوەیدا کادیرەکەیان هەردوو قاچی لەدەست داوە.

ڕاشیگەیاندووە کە پێشتر نامەی هەڕەشەیان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە بۆ نێردراوە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقیشەوە ئاگادار کراونەتەوە کە هەڕەشەیان لەسەرە.

هێزەکانی ئەمنییەکانی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.