Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:58

ڕۆیشتن بە پێ لەدوای نان خواردن ئەگەری توشبوون بە دوو نەخۆشی کەم دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرای دەکات کە چەند خولەکێک ڕۆیشتن بە پێ لەدوای نان خواردن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و دڵ کەم دەکاتەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن گۆڤاری زانستی پزیشکی وەرزشیدا  خراوەتەڕوو کە ئاماژە بەوە دەدات ڕۆیشتن بە پێ 2 بۆ 5 خولەک دوای نان خواردن ڕێگری لە بەرزبوونەوە و دابەزینی بەرچاوی ئاستی شەکر لە خوێن دەکات.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ڕێژەی ئەنسۆلین لە جەستەدا جێگیرتر دەبێت، بەمەش ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە دەکات.

هاوکات توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە کە بە پێ ڕۆیشتن ڕۆڵێکی گرنگ لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەبینێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.