Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:46

سەدر داوا لە زیارەتکارانی ئێرانی دەکات پابەندی یاساکانی عێراق بن

کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ شەممە 03ـی 09ـی 2022 لە پەیامێکدا داوا لە زیارەتکارانی ئێرانی دەکات کە پابەندی یاساکانی عێراق بن و ئاماژەی بەوە داوە کە پێویستە میوان پابەندی ڕەوشتی میوانداری بێت و وەک خاوەن ماڵ هەڵسوکەوت نەکات.

موقتەدا سەدر، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: داوا لە هەموو زیارەتکاران بەتایبەت برایانی ئێرانی دەکەین، بەپێی ئەوەی زۆرترین ژمارەی زیارەتکاران دەگرنەخۆ، ئێمەی عێراقی پابەندین بە میوانداری و ڕێزگرتنیان بە هەموو نەتەوەکان، بە مەرجێک پابەند بن بە ڕێکخستن و یاسا گشتییەکان و یاسای دامەزراوەیی عێراق.

ڕاشیگەیاند: عێراق پابەندە بە ڕێزگرتن لە میوانەکەی، پێویستە میوانەکەش پابەند بە ڕەوشتی میوانداری بێت، نەک لە میوانەوە بۆ خاوەن ماڵ بگۆڕێت، وەک چۆن ئێمە میوانین کاتێک سەردانی وڵاتەکەیان دەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق دەبێت پێداویستییەکانی میوانداری دابین بکات، لەوانە خواردن، خواردنەوە، شوێنی نیشتەجێ و مامەڵە و هەڵسوکەوتی ئاستبەرز.

هەروەها ڕایگەیاند: لەبەرامبەردا پێویستە میوان بەپێی ڕێنماییەکان بە مۆڵەت و پاسپۆڕتی فەرمی بێتە وڵاتەکەوە ڕێز لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنییەکان و یاسا کارپێکراوەکان بگرێت، ڕێزیش لە وڵاتی میواندار بگیرێت.

ڕاشیگەیاند: پێویستە هەمووان پابەندبن بە خۆپارێزی تەندروستی و پاکوخاوێنی لە جلوبەرگ و خۆراکدا.

سەدر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا کە پاشان قسه‌كانم ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی خۆجێی كه‌ربه‌لا،  دەبێت وریا بن و بە باشی کۆنترۆڵی ئاسایش.

ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە هاووڵاتییانی عێراق زیاتر هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن، گوتافی حزبی و میلیشیایی بەرز نەکەنەوە، لەپێناو پاراستنی زیارەتکاران.

سەدر دەشڵێت، ئەمە مانای ئەوە نییە لەگەڵ گەندەڵەکان لە ژێر چادری ئیمام حوسێن کۆببینەوە، نەخێر و هەزارجار نەخێر، بەڵکو زیاتر نامانەوێت زیان بە میوانەکان بگەیەنین بەگشتی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.