Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:43

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 03ـی 09ـی 2022 پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بڵاو کردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکە دەڵێت، "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی مافناس و دادوەری بەتوانا حاکم فەرھاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانیم پێگەیشت."

هەروەها نووسیویەتی "بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆستان و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم."

سەرۆکی هەرێم هەر لە پرسەنامەکە نووسیویەتی "لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.