Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:46

پزیشکێکی بەریتانی هۆشداری لە خواردنی نان و مەعکەرۆنی دەدات

کوردستان TV
100%

پزیشکێکی بەریتانی هۆشداری لە خواردنی مەعکەرۆنی و ئەو نانانە دەدات کە لە ئاردی سپی دروست دەکرێن، و ئاماژەی بەوە داوە کە توانای بینین لاواز دەکات.

دکتۆر بریان واچلەر ڕایگەیاند: خواردنی کاربۆهیدراتە سادەکان وەک ئەوانەی لە نانی سپی و مەعکەرۆنیدا هەن، ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر زیادکردنی مەترسییەکانی توانای بینین هەیە.

ڕاشیگەیاند: ئەو خۆراکانە ڕاستەوخۆ هۆکاری لەدەستدانی بینایین، بەتایبەت لە کەسانی بەساڵاچوودا، بەپێی ئەوەی کە ئەم جۆرە کاربۆهیدراتانە زۆر بەخێرایی هەرس دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن و دواجاریش وردە وردە تێکچوونی بینین ڕوو دەدات.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو دکتۆرە بەریتانیە ئامۆژگاریمان دەکات لەو خواردنانە دووربکەوینەوە کە ڕێژەیەکی زۆری کاربۆهیدرات لە پێکهاتەکەیاندا بوونی هەیە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.