Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:02

عێراق بنه‌مای ده‌وڵه‌تبوونی له‌ده‌ست داوه‌

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مژار ـ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئـاینـدەی پـڕۆسەی سـیاسـی عـێراق، دژوار فـایـەق ـ چـاودێری سـیاسـی لای خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی نێوان شیعه‌كان به‌ كۆتا نه‌هاتووه‌، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ڵێن حكوومه‌ت پێك ده‌هێنیین، سه‌دریه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌، گرژییه‌كان به‌رده‌وامن، له‌نێوان تشرینییه‌كان و سه‌دریه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، تاوەکو ئێستا هیچ شتێكی دڵخۆشكه‌ر نییه‌. ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی هێور كردۆته‌وه‌ ته‌نیا فشاره‌، فشاری ده‌ره‌كی زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه‌ .

ڕاشیگەیاند: كێشه‌ی ئێستا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌، زۆر پارته‌ سیاسییه‌كان وایانده‌زانی كه‌ زۆرینه‌ ده‌هێنن، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌، به‌وه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق دروست بووه‌.

دژوار فایه‌ق گوتیشی: عێراق بنه‌مای بوون به‌ ده‌وڵه‌ت بوونی له‌ ده‌ست دایه‌.

مـەحمـا خـەلیل ـ ئەنـدامی پـەرلەمانی عـێراق لە فراکسـیۆنی پ.د.ک  لای خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: پرۆسه‌ی سیاسی عێراق پێویست بوو حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری دروست بێت، به‌ڵام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نایه‌نه‌ سه‌ر هێڵ و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن . له‌ ناو ماڵی عێراقیدا نه‌توانراوه‌ رێكبكه‌ون به‌وه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ریوه‌ بچێت، كیشه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌ رابردوو و دوای چله‌ی حوسەینیش.

به‌ڕای مه‌حما خه‌لیل، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در ناگه‌نه‌ هیچ رێككه‌وتنێك. ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ دادگەی فیدراڵی مافی ئه‌وه‌ی نییه‌، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.