Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:30

لە هاوینی ئەمساڵدا بەرزترین رێژەی گیان لەدەستدان لە فەرەنسا تۆمار كراوە

کوردستان TV
100%

لە فەڕەنسا كە لە هاوینی ساڵی 2022دا پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبوویەوە، بەرزترین رێژەی گیانلەدەستدان لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا تۆماركرا.
كەناڵی BFMTV لە هەواڵێكیدا كە تازەترین ئاماری پەیمانگای نیشتمانیی ئامار و توێژینەوەی ئابووری فەڕەنسای سەبارەت بە رێژەی گیانلەدەستدانی تێدا بڵاوكراوەتەوە، تیشكی خستووەتە سەر ئەو ئەگەرەی كە زیادبوونی رێژەی گیانلەدەستدان لە مانگی تەمووز بە هۆكاری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە كۆتایی مانگی حوزەیران دەبەستیتەوە.
لە فەڕەنسا كە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما هاوكات بوو لەگەڵ حەوتەمین شەپۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە مانگی تەمووزدا رۆژانە هەزار و 750 كەس گیانیان لەدەستداوە و ئەم ژمارەیە لە مانگی حوزەیراندا هەزار و 610 كەس بووە.
ئامارەكانی مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەراورد بە مانگی تەمووزی 2019 كاتێك كە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووە، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سەدا 13 زیادی كردووە.
لە فەڕەنسا، ژمارەی گیانلەدەستدان لە هاوینی ساڵی 2022 بەراورد بە هاوینی ساڵی 2021 لە سەدا 5،7 زیادی كردووە و 138 هەزار و 522 كەس گیانیان لەدەستداوە. ئەم رێژەیە بەراورد بە هاوینی ساڵی 2019 لە سەدا 11،6 زیادی كردووە.
لە هاوینی ساڵی 2033 كە لە مێژووی فەڕەنسادا بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە تێدا تۆماركرابوو، 133 هەزار و 69 كەس گیانیان لەدەستدابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.