Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:34

ئێران هێزەكانی بەرگری ئاسمانی دەخاتە ئامادەباشییەوە

کوردستان TV
100%

كاربەدەستانی سەربازی ڕایانگەیاند، ئێران 51 شار و شارۆچكەی خۆی بە سیستەمی بەرگری شارستانی تەیار كردووە و ئاستی ئاگاداری هێزەكانی بەرگری ئاسمانی بەرزكردووەتەوە بۆ پووچەڵكردنەوەی هەر هێرشێكی بیانی، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئاڵۆزییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكادا پەرەی سەندووە.
میدیاكانی ئێران لە زاری عەمید مێهدی فەرەحی، جێگری وەزیری بەرگریی ئێرانەوە ڕایانگەیاندووە، لەم ڕۆژانەدا بە پشت بەستن بە بەهێزی دەوڵەتان، شێوەی شەڕەكان ئاڵۆزتر بووە، هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە فۆرمەكانی شەڕی تێكەڵاو وەك هێرشی ئەلیكترۆنی و بایۆلۆجی و تیشكی جێگەی شەڕی كلاسیكی گرتۆتەوە. ناوی ئەو وڵاتانەی نەهێناوە كە دەتوانن هەڕەشە لە ئێران بكەن.
لەلایەكی دیكەوە عەمید قادر رەحیم زادە، فەرماندەی بارەگای بەرگری ئاسمانی ئێران رایگەیاند، ئامادەیی هێزەكانی لە بەرزترین ئاستدایە.
هەواڵدەریی نیمچە فەرمیی مێهر لە زاری ڕەحیم زادەوە ڕایگەیاندووە: ئاسمانی ئەمڕۆی وڵات سەلامەتترینە بۆ گەشتە ڕێگەپێدراوەكان و كەمترین سەلامەتە بۆ دەستدرێژكارە ئەگەرییەكان.
ئێران ساڵانێكە ئیسرائیل و ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بەوەی هێرشی ئەلیكترۆنییان ئەنجامداوە كە زیانی بە ژێرخانی ئەو وڵاتە گەیاندووە. هەروەها ئیسرائیل بە تێكدانی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی تۆمەتبار دەكات، كە ئیسرائیل نە پشتڕاستی كردووەتەوە و نە رەتیكردووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.