Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:11

د.جوتیار عادل: حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی پەیڕەوكردنی شەفافیەتە

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ داوایەكی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای مافی بە دەستهێنانی زانیاری ئاراستەی پەرلەمان نەكردووە
کوردستان TV
100%

د.جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دەستكاریكردنی یاسای مافی بە دەستهێنانی زانیاری رایدەگەێنێ ، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هیچ ویستێكی لەو چەشنەی نییە و  هیچ داوایەكی لەو جۆرەشی بۆ هەموار كردنەوەی ئەو یاسایە، ئاراستەی پەرلەمانی كوردستانی نەكردووە.
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بەڕێز د.رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە میانی كۆبوونەوەیەكدا  لەگەڵ رێكخراوە ناحكومییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت دەستكاری (یاسای مافی بە دەستهێنانی زانیاری) بكات. ئێمە لێرەوە رای دەگەیێنین كە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هیچ ویستێكی لەو چەشنەی نییە و هیچ داوایەكی لەو جۆرەشی بۆ هەموار كردنەوەی ئەو یاسایە، ئاراستەی پەرلەمانی كوردستانی نەكردووە.
سەبارەت بە دەرچوواندنی رێنماییەكانی یاسای مافی بە دەستهێنانی زانیاری، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە رێكەوتی 22ی حوزەیرانی 2022، بە بریاری ژمارە (157) و لە خاڵی سێیەمدا هەریەك لە سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری و دەستەی سەربەخۆیی مافەكانی مرۆڤی راسپاردووە، بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی رێنمایی ئاسانكاری جێبەجێكردنی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان. لێرەوە سوپاسی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەكەین كە دوای دوو مانگ و نیو لە بڕیارەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پاڵپشتی خۆی بۆ دەرچوواندنی رێنماییەكان دەربڕی.
حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە كە پابەندی پەیڕەوكردنی شەفافیەتە لە بڵاوكردنەوەی زانیاریی و بەكردەییش ئەوەی جێبەجێی كردووە.
د.جوتیار عادل
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
3ی ئەیلولی 2022


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.