Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:53

لە هیندستان بەهۆی هەورە بروسكەوە 17 كەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی بەركەوتنی هەورەبروسكە، 17 كەس لە ویلایەتی بیهار خۆرهەڵاتی هیندستان گیانیان لەدەست دا.
رۆژنامەی مالینا تایمز بڵاوی كردەوە كە لە ویلایەتی بیهار لە دوای بارانبارینی بەلێزمە، هەورو بروسكە لە چەند ناوچەیەكی داوە و بەهۆیەوە 17 كەس گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان كرێكاری كێڵگە بوون.
سەرۆكوەزیرانی ویلایەتەكە، نیتیش كومار نیگەرانی خۆی دەربڕی بەهۆی رووداوەكەوە و رایگەیاند كە بڕی پێنج هەزار دۆلار دەدەن بە هەر یەك لە خێزانی قوربانییان.
بەرپرسانی كەشناسی ویلایەتەكە هۆشداریان دا لە كەشوهەوای نەرێنیی لە باكووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكە بۆ ماوەی پێنج رۆژ.
لەو كاتانەی بارانبارینی وەرزیی هیندستان دەگرێتەوە، بەهۆی بەركەوتنی هەورەبروسكەوە زیانی گیانیی دروست دەبێت كە لە ویلایەتی بیهار لەنێوان مانگەكانی حوزەیران و تەمووزدا، لانیكەم 60 كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.