ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان دە خاڵی گرنگی بۆ پەسەندكردن لە دانیشتنەكانی دیالۆگی داهاتوودا وروژاند، لەوانە هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار.
حەلبوسی لە تویتێكدا لە تویتەر ڕایگەیاندووە، دەبێت كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتووی دیالۆگی نیشتمانی كۆمەڵێك شت لەخۆ بگرێت كە پرۆسەی سیاسی بەبێ ڕێككەوتن لەسەریان ناتوانێت بەردەوام بێت، كەبریتییە لە:
- دانانی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، لە كۆتایی ساڵی ئێستا درەنگتر نەبێت.
- هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار.
- هەڵبژاردنی حكومەتێك كە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت، ڕێككەوتنی لەسەر بێت، و حكومەتێك كە لەلایەن خەڵك و ئارەزووەكانی سیاسییەوە متمانەی پێ بكرێت و دڵنیا بكرێتەوە.
- دووبارە لێكدانەوەی مادەی 76ی دەستوور، و هەڵوەشاندنەوەی دەوردانی شەرمەزارانەی دەستكاریكردنی بڕگەی ئەم ماددەیە، كە لە ژێر فشارە سیاسییەكان لە دوای هەڵبژاردنەكانی 2010 ڕوویدا.
- پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی.
- پاراستن یان هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان.
- یاسادانانی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، بەپێی مادەی 92ی دەستوور.
- دووبارە جێگیركردنەوەی هێزی سەربازی و ئەمنی بە هەموو جۆرەكانیەوە، هەروەها وەزارەتی ناوخۆ بە تایبەتی بەرپرسیارە لە بڵاوەپێكردن و سەپاندنی ئاسایش لە سەرجەم شارەكان .
- گەڕانەوەی دەستبەجێی سەرجەم ئەو ئاوارە بێ تاوانانەی لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون و تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە .
- رێكخستنی پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رێككەوتنێك كە بۆ خەڵك رادەگەیەنرێت تا پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.