ئەمڕۆ یەكشەممە، دەزگای هەواڵگری كوشتنی بەناو بەرپرسی ئەمنی كەرتی خورماتوو و دوو یاریدەدەری ژنی لە كەركوك راگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا ئاژانسەكە ڕایگەیاندووە، لە ڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوامەوە، زانیاری دروست لەبەردەستی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بووە سەبارەت بە بوونی مۆڵگەیەكی تیرۆریستان لە ناوچەی چیمەن لە نزیك بەنداوی خاسە لە پارێزگای كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای دیاریكردنی شوێنەكە لە هێرشێكی ئاسمانیدا لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی عێراقەوە، مۆڵگەكە بۆردومان كراوە و لە ئەنجامدا كوژرانی( ئەبو دونیا) بەناو بەرپرسی ئاسایشی خورماتوو و كەرتی ئەلمەكنە و دوو یاریدەدەری لێكەوتۆتەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە هێزێكی دەزگای هەواڵگری چووەنەتە شوێنەكە و پاشماوەی كوژراوەكانیان دۆزیوەتەوە.
لە كەركوك سەركردەیەكی دیاری داعش و دوو لە یاریدەدەرەكانی كوژران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.