Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:35

له‌لالیگادا یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدش یه‌كسانبوو

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا له‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌و چواره‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا.
 له‌ هه‌فته‌ی چواره‌می لالیگا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌ یه‌كه‌م یاری ئه‌م وه‌رزه‌ له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ مه‌درید به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی ڕیال بێتیسی میوانی برده‌وه‌.
 یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ كردو له‌ خوله‌كی نۆدا، ڤینیسیۆز جونیۆری به‌ڕازیلی گۆڵێكی بۆ یانه‌ی شاهانه‌ تۆماركرد.
 دوای هه‌شت خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان سێرخیۆ كانالێس گۆڵی به‌رامبه‌ری بێتیسی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ گێمی یه‌كسان كرده‌وه‌.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست و پێنجدا، ڕۆدریگۆی به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی ڕیاڵی تۆماركردو سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میرێنگی مسۆگه‌ركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ڕیال مه‌درید له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ دوازده‌ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و بێتیسیش به‌ نۆ خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
 
  
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری چواره‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیاو له‌ یاری لوتكه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی سیڤیاو بارسێلۆا روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدایانه‌ی بارسلۆنه‌ به‌ سی گۆلی بی وه‌لام یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.
یاریه‌كه‌ له‌ ئه‌نده‌لوس و له‌سه‌ر یاریگای رامۆن سانشیز بیزخوان به‌ریوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی بیست و یه‌ك رافینیای به‌رازیلی به‌ تۆمار كردنی گۆلێك میوانه‌كانی له‌ یاریه‌كه‌ پێشخست ، له‌ خوله‌كی سی و شه‌ش رۆبرت لیڤاندۆڤسكی گۆلی دووه‌می بۆ بارسێلۆنا زیاد كردو نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو.
له‌ نیوه‌ی دووه‌میش بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو له‌ خوله‌كی په‌نجا ئیریگ گارسیا گۆلی سێیه‌می تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پی هات و بارسێلۆنا سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ دوای یه‌كی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێناو خاوه‌نی ده‌ خاله‌و له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی سیڤیاش درێژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی داو تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی یه‌ك خاله‌و له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
   

 
له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری چواره‌می خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ  سۆسیدادو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ تۆمار كردنی گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون .
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئه‌نویتا به‌ریوه‌ چوو ، له‌ گه‌ل ده‌ست پیكی یاری و له‌ خوله‌كی پێنجه‌م ئه‌لڤارۆ مۆراتا به‌ تۆمار كردنی گۆلێك میوانه‌كانی له‌ گێمی یه‌كه‌م پیشخست ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاو پێنج عومه‌ر سادق گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی له‌ سوودی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پی هات .
 یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تووشی یه‌كه‌م یه‌كسان بوون هات له‌ دوای دوو بردنه‌وو دۆراندنێك خاوه‌نی حه‌وت خاله‌و له‌ پله‌ی شه‌شه‌م دێت ، یانه‌ی رالن سۆسیدادیش به‌هه‌مان ئه‌نجام و خالی ئه‌تله‌تیكۆ به‌لام به‌ جیاوازی گۆل له‌ پله‌ی حه‌وته‌م دێت .
   


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.