Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:35

میسر و ئەمریكا مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

غەریب عەبدولحافز ، گوتەبێژی سوپای میسر، لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی هێزەكانی میسر و ئەمریكا لەو ناوچەیەی دەریای ناوەڕاست كە بە پشتێنەی كەشتیگەلی باكووری ناسراوە لە بەرامبەر "هەڕەشەكانی بەردەم هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتی"دا، مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەكەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوە كە جگە لە كەشتی هێلیكۆپتەرهەڵگری جەمال عەبدولناسر و راونەری جەلالە لە سوپای میسر، هەروەها كەشتی تێكشكێنەری مووشەكی ئاراستە كراو "USS Delbert D. Black"ی سوپای ئەمریكایش بەشداری لە مانۆڕەكەدا كردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی  ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (CENTCOM) رایگەیاندبوو كە كەشتی تێكشكێنەری مووشەكی ئاراستە كراو "USS Delbert D. Black" لە 30ی ئاب بە نۆكەندی سوێسدا تێپەڕیووە و بەشداری لە ناوچەی ئەركەكانی كەشتیگەلی پێنجەمدا كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.